تبليغاتX
رێکخراوی لاوانی کۆمەڵە لەکرماشان

رێکخراوی لاوانی کۆمەڵە لەکرماشان

خبری.فرهنگی.سیاسی

چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات یه‌كلایده‌بێته‌وه‌



ره‌وانیوز


4/7/2009
پاش ئه‌وه‌ په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سنووری ئۆردۆن- عێراق مانیان له‌ خواردن گرتبوو، برِیار وایه‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 5/7/2009 به‌ بڕِیاری رێكخراوی U.N و كومیته‌ی په‌نابه‌ران بگوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌ مپی ئه‌لوه‌لید له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا.
به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی روانیوز گه‌شتووه‌، بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ‌ چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات كه‌ ماوه‌یه‌كی  زۆره‌ له‌ سنووری عێراق- ئۆردۆندا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌ یه‌كلاییبكرێته‌وه‌ به‌ ناردنیان بۆ  كه‌مپێكی تری تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری عێراق – ئۆردۆن.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ كه‌ ژماره‌یان 186 كه‌سه‌  به‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ دژ به‌ بڕیاری كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران مانیان گرتبوو.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بوو ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ سنوورداش بكرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌ پێی هه‌مان هه‌واڵ‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ تا ئێستاش دڵنیا نین له‌وه‌ی ئایا به‌ راستی ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ یان دیسانه‌وه‌ فێڵیان لێده‌كرێت و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.

+ نوشته شده در  یکشنبه چهاردهم تیر 1388ساعت 3:12 PM  توسط ئه مجه د  | 

هه‌ردو شاری كرماشان و بۆكان مانیان گرت


ره‌وانیوز - كرماشان، بۆكان



هه‌ر دوشاری كرماشان و بۆكان به‌ داخستنی بازار و دوكانه‌كان مان ده‌گرن و پشتیوانی خۆیان بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئێران ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ په‌یامنێری ره‌وانیوزه‌وه‌ له‌ شاری كرماشان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ داخستنی دوكانه‌كانیان له‌ مه‌یدانی ئازادی و چوارڕێیانی جوانسێر و وه‌كیل ئاغا به‌شداریان له‌ مانگرتنه‌كه‌دا گرتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌ بێده‌نگی له‌ بازار و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا دێن و ده‌چن وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژ به‌ توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێران.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌واڵنێری ره‌وانیوز له‌ شاری بۆكانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و داخستنی بازار و دوكانه‌كانیان.
ره‌وانیوز له‌ دوا هه‌واڵ‌ و زانیاریه‌كانی مانگرتنی شاره‌كانی كوردستانی ئێران ئاگادارتان ده‌كاته‌وه‌
 
+ نوشته شده در  پنجشنبه چهارم تیر 1388ساعت 3:16 PM  توسط ئه مجه د  | 

31جوردان

+ نوشته شده در  سه شنبه بیست و ششم خرداد 1388ساعت 6:20 PM  توسط ئه مجه د  | 

به‌یاننامه

به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌

ته‌حریمی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری

له‌ ئێران

 

له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیكدا خاوه‌نی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكه‌ و بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و خاوه‌ندارییه‌ خه‌ڵكییه‌، به‌پێی یاسایه‌ی دێمۆكراتیك و په‌سه‌ندكراوی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌كان و یه‌ك له‌وان سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌رێوه‌ ده‌چێ‌. له‌ وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆپاڵاوتن بۆ پۆستێك مافی‌ بێ‌ ئه‌م لا و ئه‌و لای خه‌ڵكه‌ و ته‌نیا خه‌ڵك ده‌توانن له‌سه‌ر شایسته‌ و به‌توانا بوونی كه‌سێك ده‌نگ بده‌ن نه‌ك شوێنێكی دیكه‌ كاندیداكانیان بۆ ده‌ست نیشان بكا. له‌م شێوازه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتدا هه‌ر له‌ یه‌كه‌م قۆناغی خۆپاڵاوتن تا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و خودی پرۆسه‌ی ده‌نگ وه‌رگرتن و دواتریش چاودێری به‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كه‌سی هه‌ڵبژێردراوه‌وه‌، مافی سه‌ره‌كی بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو پره‌نسیپ و یاساكانی دیاریكه‌ری رێوشوێنه‌كان، له‌ یاسایه‌كی دێمۆكراتیكی جێی په‌سندی خه‌ڵكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و یاسا دێمۆكراتیكه‌ بێ‌ و وه‌ڵامده‌ر به‌ خه‌ڵك. به‌ڵام سه‌رتاپای ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی و به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و رژیمه‌ سه‌ره‌ونخون و چه‌واشه‌كراوه‌ و شێوازی شانۆگه‌رییه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری به‌خۆوه‌ گرتووه‌.

رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ درێژه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانیدا، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌یه‌وێ‌  به‌ وه‌رێخستنی پڕۆسه‌ی چه‌واشه‌كراوی هه‌ڵبژاردن، كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار دیاری بكاو له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا به‌ هێنانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ره‌واییه‌ك له‌ به‌رچاوی‌ چاودێرانی جیهانییه‌وه‌ بۆ رژیمه‌كه‌ی وه‌ربگرێ. ئه‌وه‌ی له‌ كاندیده‌ دیاره‌كانی ئه‌م ده‌وره‌ییه‌ی به‌ ناو هه‌ڵبژاردندا به‌ روونی دیاره‌، هاوتایی و وێكچوونی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كامه‌یان به‌ درێژایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی، دستیان له‌ تاوان و دیكتاتۆرییه‌تی رژیمدا هه‌بووه‌ و هه‌موویان مۆره‌ی نێو ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بوون و هه‌ن كه‌ به‌ جیاوازییه‌كی یه‌كجار كه‌مه‌وه‌ هه‌ر كامه‌یان سه‌رده‌مانێك به‌ڕێوه‌به‌ری تاوان و سته‌می رژیم له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی نیزامی، ئیتلاعاتی و تێرۆر، ده‌زگای ئیجرای تاوان یان بونیاته‌ تاڵانكه‌ره‌كاندا بوون و كارنامه‌یه‌كی ره‌شی دژی گه‌لییان هه‌یه‌.

به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ركام له‌ كاندیدا به‌رچاوه‌كانی رژیم، تروسكه‌یه‌كی دڵ‌ پێخۆشكه‌ر بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكیان تێدا به‌دی ناكرێ‌، به‌ڵام گرنگتر له‌ كه‌سایه‌تی تاكی ئه‌وان، نێوه‌رۆك و چییه‌تیی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه و رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌ كه‌ به‌ لێكدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ و بنه‌ما و ئیده‌ی پێكهێنه‌ری ئه‌و رژیمه‌، به‌ روونی ده‌بینین كه‌ ده‌نگی ئازادی خه‌ڵك و پۆستێكی هه‌ڵبژێردراو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تێیدا جێی نابێته‌وه‌. سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ئازادیخواز و خاوه‌ن بڕواو و وره‌به‌رزیش بێ‌، له‌م سیستمه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێ‌ بۆ خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵك، به‌ڵام بۆ سه‌ركوت و داپڵۆسین ئه‌و په‌ڕی ده‌ست ئاوه‌ڵایی پێده‌درێ‌. یاسای بنه‌ڕه‌تیی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و بیره‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌ ساویلكه‌ ده‌زانێ‌ و ده‌بێ‌ ویلایه‌تی فه‌قیه ته‌نانه‌ت شێوازی جل پۆشینیان بۆ دیاری بكا و له‌م پێكهاته‌ پاوانخواز و چه‌قبه‌ستووه‌دا، هیچ ده‌نگ و ره‌نگێكی جیاواز وه‌رناگرێ‌ و نابیسرێ‌ گه‌ر له‌ خزمه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهدا نه‌بێ‌ و، سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا ده‌بێ‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكی باشی ویسته‌ دژی گه‌لییه‌كانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بێ‌.

یاسای سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی كۆماری ئیسلامی كه‌ نێوه‌رۆكێكی دواكه‌وتوانه‌ی هه‌یه‌ و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كاری له‌ هه‌ندێ‌ شوێندا ره‌نگێكی هه‌ڵپڕووسكاوی ئه‌مڕۆییان پێدا پژاندووه‌، رێگا به‌كه‌سی دیكه‌ نادا كه‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ستراتیژیك له‌ وڵاتدا ده‌ست نیشان بكا، سیاسه‌تی درێژخایه‌ن و ده‌ره‌وه‌ و ئابووری و هێزی نیزامی و راگه‌یاندنی گشتی و ... له‌ ده‌ستی ویلایه‌تی فه‌قیهدایه‌ و هه‌ر كاتیش پێی خۆش بوو ده‌توانێ‌ مه‌جلیسه‌ كارتۆنییه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆماریش وه‌لا بنێ‌.

له‌ جیهانی ئازاددا هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران مافی‌ سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه‌ به‌ڵام له‌ نێو سیستمی كۆماری ئیسلامیدا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵك ناتوانن كاندیدای خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌بێ‌ و ته‌نیا پیاوانی خاوه‌نی ئایینزای شیعه‌ی دوازده‌ ئیمامیی باوه‌ڕمه‌ند به‌ ویلایه‌تی فه‌قیه ئه‌ویش له‌ جۆری موتڵه‌قه‌كه‌ی مافی‌ خۆكاندیدكردنیان هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌زموونی ده‌وره‌كانی پێشوو و ئه‌مجاره‌ش، ته‌نیا مۆره‌كانی رژیم كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی وه‌فاداریی خۆیان به‌ ویلایه‌تی فه‌قیه سه‌لماندبێ‌ ده‌توانن نێویان له‌ لیستی‌ كاندیداكاندا بمێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ كێ‌ له‌ كۆتاییدا له‌ سندووقه‌كان سه‌ر ده‌ردێنێ‌ ئاكامی ململانێی نێو بانده‌كانی رژیمه‌ و له‌ خزمه‌تی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهدا ده‌بێ‌ نه‌ك خه‌ڵك.

ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداریی رژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار گه‌ر تۆزقاڵێك له‌ ئه‌مری‌ ویلایه‌تی فه‌قیه لایدابێ‌، هێنراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر هێڵی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌. له‌ سه‌رده‌مانی سیناریۆی پڕ له‌ فریوكاریی ریفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تیدا، به‌ هه‌موو پۆسته‌ ئینتیخابییه‌كانه‌وه‌ نه‌یانتوانی‌ ته‌نانه‌ت یاساكانی كۆماری ئیسلامیش به‌ڕێوه‌به‌رن و رێگایان پێ‌ نه‌درا كه‌ تاكه‌ خالێكی‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی به‌ شێوازێكی تۆزێك جیاواز له‌ ویستی ویلایه‌تی فه‌قیه بگوَرن. كۆتایی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ش بۆ هه‌مووانی ده‌رخست كه‌ ته‌نیا بۆ درێژه‌دان به‌ ته‌مه‌نی رژیم هاتبوون و نێوه‌رۆكی قسه‌كانی هه‌موو كاندیداكان، ته‌نیا و ته‌نیا پاراستنی نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژیمی كۆماری ئیسلامی بووه‌ و هیچی دیكه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ بوونی نییه‌، باس له‌ ویستی راسته‌قینه‌ی به‌شه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا و داخوازیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌.

كۆمه‌ڵگای ئێران كه‌ ئه‌زموونی 30 ساڵ‌ ده‌سه‌ڵاتی پڕ سه‌ركوت و تاوانی كۆماری ئیسلامیی تێپه‌ڕاندووه‌، خاوه‌نی ویست و داخوازیی ره‌واو ئازادیخوازانه‌یه‌ كه‌ هیچ كامه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا وه‌دی نایه‌ن. نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له‌ سته‌می چه‌ند قاتی رژیم وه‌زاڵه‌ هاتوون و خوازیاری گه‌یشتن به‌ ماف و ئازادییه‌كانیان و دابین بوونی سیستمێكی دێمۆكرات و فیدڕاڵن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیدئۆلۆژییه‌ به‌رته‌نگ و ته‌سك بیرانه‌دا وه‌دی نایه‌ن. سه‌رۆك كۆماره‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی جگه‌ له‌ كوشتار و ئه‌شكه‌نجه‌ و هێرش و تاوان، هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ دیاری نه‌هێناوه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ خومه‌ینی فه‌رمانی جه‌هادی به‌ دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ركرد تا ئێستا ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه له‌ رێگای سپای پاسداران و ئیتلاعات و ئۆرگانه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆك كۆمارییه‌وه‌، له‌ كوردستان و به‌ دژی كورد تاوانی خوڵقاندووه‌ و كارنامه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ ماڵوێرانی و كوشتار.

نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ كوردستانی ئێران وه‌ك باقی‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئێران، خوازیاری به‌ فه‌رمی ناسینی ماف و ئازادییه‌كانی و جێگیربوونی ئه‌و مافانه‌یه‌ كه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ شوناسی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ به‌شدار له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی ئێراندا بێ‌ و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی و دێموكراتیكی خۆی بێ‌ و له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتێكی پڕ شانازی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌ كه‌س قبووڵ‌ ناكا كه‌ ئه‌و داخوازییانه‌ چكۆله‌ و به‌رته‌سك بكاته‌وه‌ و له‌ چه‌ند خاڵی بێ‌ نێوه‌رۆكدا سنوورداری بكاته‌وه‌ و ئه‌م نه‌ته‌وه‌ مافخوازه‌ به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامیدا ئامانجه‌كانی وه‌دی نایه‌ن.

له‌ راستیدا بێ‌به‌شكردنی خه‌ڵك له‌ پرۆسه‌ی سیاسی وڵات به‌ درێژایی ده‌سه‌ڵاتداریی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و یاسای بنه‌ڕه‌تیی رژیمه‌وه‌، ئاسته‌نگی سه‌ره‌كیی به‌رده‌م ویستی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له‌م پرۆسه‌ سیاسییه‌دا بووه‌ و هه‌یه‌. دیاریكردنی هه‌ر كام له‌ مۆره‌كانی رژیم وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، ناتوانێ‌ كاریگه‌رییه‌كی له‌ راستای وه‌دیهاتنی سه‌ره‌تایی¬ترین داخوازییه‌كانیاندا هه‌بێ‌ ، كۆمه‌ڵگای ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران وشیارتر له‌وه‌ن كه‌ فریوی چه‌واشه‌كاریی كۆماری ئیسلامی بخۆن و له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ رژیم له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران تووشی قه‌یرانی چاره‌سه‌ر نه‌كراو هاتووه‌، ده‌زانن كه‌ رژیم ته‌نیا ده‌یهه‌وێ‌ ره‌وایی بۆ سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ده‌ست بێنێ و ئاكامی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی به‌ ناو هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا سه‌ركوتی زیاتر و قوڵتربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ‌، بۆیه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران و هه‌موو تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كورده‌ كه‌ به‌ ئاگایی به‌خشین و هاندانی خه‌ڵك، له‌ باتی ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سندووقی ره‌واییدان به‌ كۆماری ئیسلامی، ریزه‌كانی خه‌باتی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ پته‌وتر بكه‌ن.

داوامان له‌ خه‌ڵكی ئێران به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌ و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی مافویست و وشیاری كورده‌ كه‌ به‌ بایكۆت كردنی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن، به‌ نه‌چوونه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ تاوانباران، رێگا له‌ سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كانی رژیم بگرن و له‌به‌ر چاوی جیهان نیشان بده‌ن كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ پێگه‌یه‌كی له‌ نێو خه‌ڵكدا نییه‌.

بایكۆتی به‌رفراوانی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ركێكی نیشتمانی و هه‌نگاوێكی گرنگی دێموكراتیك به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ ئازادییه‌.

 

كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

29ی گوڵانی ساڵی 1388ی هه‌تاوی

به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ‌

19ی مه‌ی 2009ی‌ زاینی‌

 

 

+ نوشته شده در  پنجشنبه هفتم خرداد 1388ساعت 3:33 PM  توسط ئه مجه د  | 

مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "قاله‌ مه‌ڕه‌

راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كومه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌:

مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "قاله‌ مه‌ڕه‌"

به‌ داخه‌وه‌ ئاگادار كراین شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر هه‌ێنی‌ 31ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 21ی مه‌ی 2009 ی زایینی هونه‌رمه‌ند و شمشاڵژه‌نی به‌ ناوبانگی كورد "قادر عه‌بدوڵلازاده‌" ناسراو به‌ "قاله‌ مه‌ڕه‌"له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ بۆكان ماڵئاوایی له‌ ژیان كردووه‌. بێ‌ گومان "قاڵه‌ مه‌ڕه‌" وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی‌ دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر كه‌ خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می‌ هونه‌ریه له‌ مێژووی‌ هونه‌ری‌ گه‌لی كوردا نه‌مر و بۆ هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌. ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ مه‌رگی‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆست و نزیكانی‌ و سه‌رجه‌م هونه‌ر دۆستان و هونه‌رمه‌ندانی‌ تێكۆشه‌ری‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و خۆمان له‌ خه‌میاندا به‌ شه‌ریك ده‌زانین.

سكرتارییه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران
22ی‌ مه‌ی‌ 2009ی‌ زایینی‌

+ نوشته شده در  پنجشنبه هفتم خرداد 1388ساعت 3:3 PM  توسط ئه مجه د  | 

هاوڕێ ناسری حیسامی

                                                                             

 

هاوڕێ ناسری حیسامی کشانه‌وه‌ی خۆی له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ( که‌مینه‌ ) ڕاگه‌یاند

له‌ بابه‌ت کۆمه‌ڵه‌ و چاکسازی

ناسرحسامی
به‌مجۆره‌ کشانه‌وه‌ی خۆم له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم. ئه‌و بڕیاره‌م چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ هاوڕێیانم له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ بڕوای من ده‌رفه‌تی چاکسازی له‌وحیزبه‌دا، له‌کیس چووه‌. نزیکه‌ی سێ ساڵ له‌وه‌پێش باسی چاکسازی هاته‌گۆڕ. دووساڵ له‌وه‌پێش له‌و پێناوه‌دا که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان ڕاگه‌یاند و، زیاتر له‌ ساڵێکه‌ حیزبێکی تازه‌مان پێکهێناوه‌. به‌ دریژایی ئه‌م ماوه‌یه‌، ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنیان چاکسازیمان به‌ پێویست ده‌زانی و سه‌ره‌نجام بۆ چاره‌کردنیان جیابووینه‌وه‌، له‌ گه‌ڵمان هاتوون. له‌ حیزبی تازه‌دا گۆڕانێکی هیوابه‌خش پێک‌نه‌هات.

دووساڵ له‌وه‌پێش، له‌ ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ بۆ هێندێک شێوه‌ی ته‌عامولی ڕه‌وته‌که‌ی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌ چۆنییه‌تی چاکسازی، له‌ گفتوگۆیه‌کدا وتم ئه‌م ڕه‌وته‌‌ ده‌بێ چاکسازی بکاته‌ کرده‌وه‌ی خۆی، نه‌ک هه‌ر ئامانجی خۆی. هه‌روه‌ها وتم پێویسته‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ ”له‌ شێوازی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا ئه‌و ئۆلگووه ‌به‌رچاو بخا. پێم وایه‌ زۆر گرنگه‌ نیشان بد‌ه‌ین، به‌ کرده‌وه‌ نیشان بده‌ین ئێمه‌ شێوازێکی جیاوازی هه‌ڵسووڕانی حیزبیمان هه‌یه‌، شێوازێکی جیاوازمان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان هه‌یه‌...‌. ڕه‌فتارمان، زیاتر له‌ قسه‌کانمان، ده‌بێ سه‌رجه‌می حیزبه‌که‌ به‌ گیانی چاکسازی په‌روه‌رده‌ بکا. به‌ درێژه‌پێدانی ئه‌و شێوازه‌ی خۆمان ڕه‌خنه‌مان لێی هه‌یه‌، ناتوانین ئیددیعای چاکسازی بکه‌ین.“ (گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست. 30/4/2007)

ئێستا پێموایه‌ ئێمه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌مانتوانی ئولگوویه‌کی جیاواز، کارساز بۆ نوێبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ و هیوابه‌خش بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رچاو بخه‌ین. چاکسازی زیاتر له‌وه‌ی بکرێته‌ شێوازی کار و به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه‌که‌، بوو به‌ شیعارێک بۆ داهاتوویه‌کی نادیار. ئه‌زموونی دووساڵی ڕابوردووی ڕه‌وته‌که‌‌، جێگه‌یه‌ک بۆ هیواداری به‌ داهاتووی چاکسازی له‌و حیزبه‌دا ناهێڵیته‌وه‌.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌کێک له‌ به‌شدارانی هێنانه‌گۆڕی باسی چاکسازی له‌ کۆمه‌ڵه‌ و پێکهێنانی حیزبه‌ تازه‌که‌ بووم، به‌ پێویستم زانی بیروڕای گشتی له‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاره‌ی خۆم ئاگادار بکه‌م.

له‌ هه‌مانکاتدا ڕاده‌گه‌یه‌نم، چاره‌نووسی کۆمه‌له‌، نوێبوونه‌وه‌ی، یه‌کگرتنه‌وه‌ی و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی، وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ لای من گرنگ و بایه‌خداره‌. له‌ داهاتووشدا من له‌ هه‌ر هه‌وڵێکدا له‌ پێناو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گه‌ش و هیوابه‌خشدا، به‌شداری ده‌که‌م و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێکی هاوڕێیانم له‌م پێناوه‌دا پشتیوانی ده‌که‌م.
 

+ نوشته شده در  شنبه پنجم اردیبهشت 1388ساعت 9:32 PM  توسط ئه مجه د  | 

1مه‌ی

!

 
مه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکار!

+ نوشته شده در  شنبه پنجم اردیبهشت 1388ساعت 9:13 PM  توسط ئه مجه د  | 

سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کلی



سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر  "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کلیلی دا.
کۆر و حه‌وتو و مانگ نیه‌ که‌له‌ كوردستان هه‌واڵی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدامی چالاكانی‌ سیاسی‌ له‌بواره‌ جوراوجۆره‌كانی‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا، بڵاو نه‌بێته‌وه‌‌و شه‌پۆلێك له‌قین‌و توڕه‌یی‌ له‌ ناو گشت ئازادیخوازانی‌ كوردستان‌و ئێران  هه‌ڵنه‌خڕێنێ‌. ئیعدامی‌ سیاسی له‌ كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ كاتێكدا هه‌موو دونیاو رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ئیدانه‌ی سزای نائینسانی ئیعدام‌و پێشێلكردنی مافی مروڤ له‌ ئێراندا ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی ،سیاسی و ئابوری سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگای ئێران و ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌ و ولاته‌دا گرتۆته‌وه‌، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ‌ هیچ شه‌رم‌و شكۆیه‌ك راست وه‌ك هێزێكی‌ داگیركه‌ر درێژه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی سزای‌ ئیعدامی سیاسی‌ له‌ كوردستان ده‌دات.
 له‌ حه‌وتوی رابردودا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ماموۆستایکی شاری کامیاران و ، دوو چالاكی سیاسی دیكه‌ به‌ ناوه‌کانی عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کلیلی له‌ لایه‌ن دادگاکانی رژیمی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ حوكمی سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ . ئێمه‌ ‌ بڕیاری سزای نائینسانی ئیعدام به‌سه‌ر فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کلیلی و هه‌روه‌ها هه‌مو تێکۆشه‌رانی سیاسی و چالاکانی بواری کۆمه‌لایه‌تی و مافی مرۆڤ به‌توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین  وبه‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌ وچالاكانی‌ مافی مرۆڤ له‌کوردستان و ئێران ده‌كه‌ین جۆن ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان له‌دژی‌ سزای‌ ئیعدامی‌ هیوا بوتیمار و عه‌دنانی‌ حه‌سه‌ن پوور به‌رز کرده‌وه‌‌‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیعدامانه‌شدا بێده‌نگ نه‌بن و به‌ تووندی‌ مه‌حكوومی‌ بكه‌ن.


کومیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران- ده‌ره‌وه‌ی وڵات
17ی جولای 2008

 

+ نوشته شده در  شنبه بیست و نهم تیر 1387ساعت 3:36 PM  توسط ئه مجه د  | 

وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێ‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌ی

وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێ‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌ی

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئێنترناسیۆناڵی سۆسیالیست

 

 ڕۆژهه‌ڵات تی.وی: هاوڕی عه‌بدولڵا موهته‌دێ ئه‌گه‌ر ده‌كرێ دوایین زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گرتنی كۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست كه‌ كۆمه‌ڵه‌ تێیدا به‌شداربووه‌مان بۆ باس بكه‌یت؟

 

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی:  ئه‌مه‌ بیست و سێهه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست بوو، ئه‌م رێكخراوه‌، به‌ دوای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، گه‌وره‌ترین ریكخراوی جیهانییه‌. به‌و ئه‌وندامانه‌ی كه‌ له‌م كونگره‌یه‌ وه‌رگیران، سه‌رجه‌م 170 حیزب له‌ دنیادا  ئه‌ندامیه‌تی. زۆرێك له‌و حیزبانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدان ‌و سه‌رۆك وه‌زیر یان سه‌رۆك كۆماریان هه‌یه‌، یان ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی زۆر گه‌وره‌ن، له‌ ئوروپا، له‌ ئامریكای لاتین، له‌ ئافریقا و هه‌روه‌ها له‌ ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تا ڕاده‌یه‌ك. كۆنگره‌ی بیست‌و سێهه‌می ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست ئه‌مجاره‌ له‌ مانگی ژۆئه‌ن ‌و ژوئیه‌ له‌ 30ی مانگی ژۆئه‌ن هه‌تا 2ی مانگی ژوئیه‌ له‌ شاری ئاتێنی پایته‌ختی یۆنان به‌رپا كرا. چوار تێرم یان چوار ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌م كۆنگره‌یه‌دا، یه‌كیان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی كه‌ش و هه‌وا و مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌ بوو له‌ دونیا وه‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ كه‌ له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ له‌ دونیا دا هه‌یه‌.  ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م بریتی بوو له‌سه‌ر ئاشتی له‌ جیهاندا و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌ن،  ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م بریتی بوو له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی تازه‌ بۆ ئابووری له‌ جیهاندا، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له‌ به‌رچاو بگرێت و هه‌م مه‌سه‌له‌ی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو بگرێت به‌ تایبه‌ت له‌ دونیایه‌كدا كه‌ هه‌م ئینرژی و سوته‌مه‌نی نرخێكی زۆر باڵای هه‌یه‌ و هه‌م مه‌وادی خۆراكیش له‌ دونیادا گرانییه‌كی زۆر توشی بووه‌. چوراه‌مین ته‌وه‌ره‌ بریتبی بوو له‌ مه‌سه‌له‌ی كۆچ له‌ وڵاتانی جۆربه‌جۆره‌وه‌.

ئه‌م چواره‌ ته‌وه‌ره‌ی ئه‌سڵی بوون. زۆر كه‌س له‌ سه‌رانی حیزبه‌كانی هه‌موو دونیا به‌شداریان كردبوو، بۆنمونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و لای خۆمان زۆر ناسراون، یه‌كیان به‌ڕێز مام جه‌لال بوو كه‌ به‌شداری كرد وه‌كوو سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كرد، له‌ هه‌مانحالدا له‌ م كۆنگره‌یه‌ وێڕای ژماره‌یه‌كی تر له‌ كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م كۆنگره‌ ئێهود باراك وه‌زیری دیفاعی ئیسرائیل  به‌شداری كرد له‌لایه‌ن حیزبی كریكاری ئیسرائیله‌وه‌، ئه‌ویش وه‌كوو جێگرێكی تری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا مه‌حموود عه‌باس یان ئه‌بو مازن كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌، ئه‌ویش به‌شداری كرد و وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد. كسێكی وه‌كو ماسیمۆ دالیما كه‌ سه‌رۆك وه‌زری پێشووی ئیتالیا بوو، له‌ لایه‌ن حیزبی سوسیالیست دێمۆكراتی ئیتالیا به‌شداری كرد. سه‌رۆك وه‌زیری سربستان به‌شداری تێدا كرد. زۆریك له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌حزاب و یان هه‌یئه‌تی حیزبه‌كان له‌و وڵاته‌ جۆربه‌جۆرانه‌ به‌شداریان تێدا كردو له‌ باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌وه‌ قسه‌كرا.

بۆ ئیمه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ بریتی بو له‌  ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی سیاسی خۆیدا بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ گه‌وره‌ جیهانییه‌ ده‌عه‌وه‌ت كرابوو  و دیاره‌ ئێمه‌ش له‌و فورسه‌ته‌ كه‌ڵكمان وه‌رگرت‌و له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ حیزبه‌كان و هه‌یئه‌تهای سیاسی حیزبه‌ جۆربه‌جۆره‌كان كۆبوونه‌وه‌مان پێكهێنا و چاوپێكه‌وتنمان پێكهێنا، دیاره‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئێره‌ چاوپێكه‌وتنی پچوكن . له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌ی كۆنگره‌دا فورسه‌تی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ دیداری تیرو ته‌سه‌ل بكرێ، به‌ڵام بۆ ئاشنایی و بۆ یه‌كتر ناسین و بۆ قسه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزبی گرنگی  ئوروپا و شوێنه‌كانی تر ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌مان كرد. خاڵێكی تری گرنگ له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بوو، ئه‌حزابی كوردی كه‌ له‌م كۆنگره‌دا به‌شدار بوون چ وه‌كوو میوان یان وه‌كوو ئه‌ندامی راوێژكار یان وه‌كوو ئه‌ندامی ته‌واو، ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ گروپێكدا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزبی ئوروپایی به‌ ناوی گروپی كوردی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست، یانی گروپی كاروباره‌كانی كورد له‌ ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیستدا. له‌ پێشدا كورده‌كان له‌ ناوخۆماندا كۆبووینه‌وه‌و به‌و نه‌تیجه‌ گه‌یشتن كه‌ ده‌بێ داوا له‌  ئه‌نترناسیۆناڵ بكه‌ین كه‌ چالاكییه‌كی  زۆرتر له‌حاست مه‌سه‌له‌ی كورد بنوێنێ و ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر بدات به‌م گروپه‌ كوردییه‌ی خۆی و ته‌ركیب و پێكهاته‌كه‌ی وا بگوڕێ كه‌ ئه‌حزابی خاوه‌ن نفوزی دپَمۆكرات وسوسیالیستی دونیا تێَیدا به‌شدار بن و كۆمه‌ڵێك داخوازی ئاوامان دیاری كرد . داوامان لێكردن و نوێنه‌رانی ئه‌وان هاتن ‌و له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌وه‌ كرا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داخوازییه‌كانمان هه‌م به‌ نامه‌ پێشكه‌ش كردن‌و هه‌م له‌گه‌ڵ خۆیاندا دانیشتین به‌ ته‌فسیل قسه‌مان كرد. سپاسمان كردن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تا ئێستا داویانه‌، به‌ڵام داوامان كرد كه‌له‌و به‌وڵاوه‌ چالاكییه‌كی زۆر زیاتر پێویسته‌  له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه‌. ئه‌وان دیاره‌ به‌ چاوێكی پۆزیتیڤه‌وه‌ تماشایان كرد. هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی سوسیالیستی یونان كه‌ ناوی پاسۆكه‌ و سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه‌ كه‌ ناوی جۆرج پاپاندرێئۆ كه‌ ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیسته‌ پێوه‌ندیمان گرت و داوامان لێكردن كه‌ پشتگیری  ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه‌ كوردییه‌كان بكه‌ن و قه‌ولیان دا كه‌ پشتیوانی ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه‌ كوردییه‌كان بكه‌ن و به‌رز بكرێـته‌وه‌ بۆ ئاستی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی ئه‌نترناسیونال كه‌  له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. له‌هه‌رحالدا پێموایه‌ ئه‌ویش پێشكه‌وتنێكی چاك بوو. یه‌كێك له‌ داواكه‌مان ئه‌وه‌ بوو كه‌ گروپی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست بۆ كاروباری كوردی ئێستا ژێر كومیته‌یه‌كه‌ له‌ كومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، داوامان كرد كه‌ كورد بۆخۆی مه‌سئه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێویست ناكات ژێر كومیته‌ بێت و داوامان كرد كومیته‌یه‌كی هاوڕاو ئه‌سڵی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بۆ هه‌ڵبژێردرن، ره‌نگ بێ له‌ مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌م داخوازییه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ. ئه‌مه‌ به‌ كورتی ده‌توانم بڵێم سه‌ره‌كیترین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌نتر ناسیونالی سوسیالیست بوو.

له‌ كۆتاییشدا پێویسته‌ بڵێم یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌م كۆنگره‌ جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌همییه‌ت به‌ نه‌قشی ژنان زۆر درا و به‌م پێیه‌ په‌سند كرا كه‌ پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جۆر به‌جۆری  ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست وا هه‌ڵببژێردرێ كه‌ لانیكه‌م یه‌ك سێهه‌می ئه‌و پۆستانه‌ هێ ژنان بێت و قسه‌ی چاك له‌و پێوه‌نده‌دا كرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه‌ وته‌كانیان پێشكه‌ش كرد و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و قبوڵی ئیعتراف كردن به‌ مافی ژنان و هاسانكاری بۆكردنیان بۆ پۆسته‌ گرنگه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی مه‌سئولییه‌ته‌كانیان له‌م كۆنگره‌دا بوو.

 

ڕۆژهه‌ڵات تی وی: پێتوایه‌ ئه‌م دانیشتن و هاوكارییه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئۆرگانیزاسیوانێكی نێونه‌ته‌وه‌ییی هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان و پێوه‌ندی نێوانیان چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟

من پێم وایه‌ هاوكارییه‌كی باش له‌ نێو حیزبه‌ كوردییه‌كانی به‌شدار بوو له‌م كونگره‌یه‌ نیشاندرا، هه‌موان ته‌كیدیان له‌سه‌ر ئه‌و بوو كه‌ گروپی كوردی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست نه‌ك هه‌ر نابێ پشت گوێ بخرێ  به‌ڵكو ئێمه‌ پێمان وابوو ده‌بێ چالاكتر و به‌هێزتر بكرێت‌و ئاسته‌كه‌شی به‌رزبكرێـته‌وه‌ بۆ كومیته‌یه‌كی ئه‌سڵی نه‌ك كومیته‌یه‌كی فه‌رعی یان له‌ ناو كومیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا. ئێمه‌ ئه‌و خواسته‌مان به‌رزكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م كومیته‌یه‌دا به‌شدارن، ئوروپاییه‌كان له‌گه‌ل نوێنه‌ره‌كانیان، هاتنه‌ نێو كوبوونه‌وه‌كه‌و ده‌عوه‌تمان كردن، نامه‌یه‌كمان نووسی بۆ سه‌رجه‌می ئه‌نترناسیۆنال بۆ ره‌ئیس و بۆ سكرتێره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حیزبی سۆسیالیستی یۆنان كه‌ ناوی پاسۆكه‌ ته‌ماسمان گرت و ئه‌وانیش قه‌ولی هاوكاریان دا. بۆیه‌ من پێموایه‌ مه‌سئه‌له‌ی گروپی كوردی له‌ نێو ئه‌نترناسیۆنالدا پێموایه‌ ده‌توانێ‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كرێ له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا بچێته‌ ئاستێكی باشتره‌وه‌.   ئێمه‌ ئه‌و ته‌وزیحه‌مان بۆدان كه‌ مه‌سئه‌له‌ی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك روو له‌ كز بوون نیه‌ به‌ڵكو  روو له‌ به‌هێز بوونه‌و رژ به‌ڕۆژ ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر په‌یدا ده‌كات. كورد بێجگه‌ له‌وه‌ی مافی خۆیانه‌ مه‌سئه‌له‌كه‌یان بێته‌ ئاراوه‌  به‌ڵام له‌ هه‌روڵاتێكیشدا كوردی تێدایه‌، كورده‌كان له‌ هه‌مویاندا رۆلێكی پۆزیتێڤیان له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بۆ دێمۆكراتێزه‌ كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ قازانجه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كورد نیه‌ به‌ڵكو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌. به‌گشتی پێموایه‌ قسه‌كانی ئێمه‌، قسه‌ی حیسابی و دروست بوون و چاكیشیان گوێ بۆ گرتین و ئیتر ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین. هیوادارم ئه‌و نه‌تیجه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وه‌ێ له‌ مانگه‌كانی داهاتوو خۆی پیشان بدات.

 

ڕۆژهه‌ڵات تی وی: دوایین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كان و بۆ وێنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی هه‌ڵده‌بژێردرێ وه‌ك یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆناڵ چیه‌؟

رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست تا سی جێگری سه‌رۆكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا هه‌ڵی ده‌بژێرن، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سێ جێگری سه‌رۆكیان بۆ دیاری كردبوو كه‌ یه‌كیان "بێ نه‌زیر بۆتۆ" بوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ روداوێكی تێرۆریستیدا گیانی له‌ده‌ست دا، رێزی زۆری لێگیرا له‌م كۆنگره‌یه‌و ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگیان بۆ راگرت و مام جه‌لال خۆشی له‌ قسه‌كانیدا مه‌دحی كرد. مه‌سئه‌له‌یه‌كی دیكه‌ بریتی بوو له‌ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ پۆستێكی ئاوا كه‌سێك وه‌ری ده‌گرێت. سێهه‌مین كه‌سیشیان ئیهود باراك بوو كه‌ ئێستا وه‌زیری دفاعی ئیسرائیله‌ و سه‌رۆكی حیزبی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه‌ . ئه‌م سیانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنال هه‌ڵبژێردران. دیاره‌ له‌ ئه‌مریكای لاتین و له‌ ئوروپاش كه‌سی دیكه‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران. مه‌سه‌له‌ن گۆردۆن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا وه‌كوو یه‌كێك له‌ جێگره‌كان هه‌ڵبژێردرا. له‌ ئه‌مریكای لاتین له‌ ئه‌فریقا و له‌ هه‌مووی چه‌ند كه‌سانێك وه‌كوو جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران. ئه‌م ساڵ له‌ جیاتی سی كه‌س ته‌عاروفه‌ن سی و حه‌وت كه‌س هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر پێشنیاری داواكراو.

 

 
+ نوشته شده در  جمعه بیست و یکم تیر 1387ساعت 1:15 AM  توسط ئه مجه د  | 

 

سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری‌

 

 

ن: مریه‌م جه‌عفه‌ری‌

و: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری‌

 

تایبه‌تمه‌ندی‌ باوك سالاری‌ نوێی‌ و رانته‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌م ئاڵۆزییه‌انه‌ی‌ كه‌ باڵیان به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراستدا كێشاوه‌ به‌هێزتر ده‌كه‌ن، به‌جۆریه‌ك كه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ژنانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان ده‌رده‌كه‌وێت كزترین رێژه‌ی‌ چالاكی‌ ئابووریان هه‌یه‌.

ده‌رامه‌دی‌ پێكهاتوو له‌ سه‌رچاوه‌نه‌وتییه‌كان، بۆته‌ هۆكارێك كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت و راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌ پێی‌ رانته‌كان، شكڵ بگرێ‌ و زۆرترین كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ چالاكی‌ ژنان له‌ خۆی‌ به‌جێ‌ بێڵێ‌. له‌ ده‌یه‌ی‌ 80ی‌ زایینی‌، رێژه‌ی‌ سه‌رقاڵ به‌كار بوونی‌ ژنان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست له‌ سه‌دا 15زیاتر نه‌ڕۆییشت، له‌حاڵێكدا ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیادا، نزیكه‌ی‌ 60%بوو.

له‌ ده‌ستپێكی‌ ده‌یه‌ی‌ 90ی‌ زایینیدا، به‌شداری‌ ژنان له‌ گشت هێزی‌ كار له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ له‌سه‌دا 17گه‌یشت. به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ سندوقی‌ گه‌شه‌ی‌ ژنانی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژنان له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بدا كه‌متر له‌ 28%ی‌ هێزی‌ كاریان پێك هێنابوو. ژنان له‌ میسر و لوبنان كه‌متر له‌ 22%ی‌ گشت هێزی‌ كار بۆخۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و له‌م نێوانه‌دا ژنانی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌ به‌ 5%، كه‌مترینی‌ ئه‌م رێژه‌یان بۆخۆیان تۆمار كردووه‌.

لێكۆله‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست پێیان وایه‌ حه‌قده‌ستی‌ بنه‌ماڵه‌كان، كه‌ زۆربه‌ی‌ له‌ ده‌رامه‌ده‌ نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ست دێ و یاساكانی‌ بنه‌ماڵه‌كانیش ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ركییه‌كانی‌ كزبوونی‌ هاوكاری‌ ئابووری‌ ژنان و دامزراوه‌كانی‌ "بنه‌ماڵه‌ی‌ باوك سالاری‌" به‌هێزتر ده‌كات. ژنان له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی ‌"منداڵداری‌"، له‌ میسر وه‌ك "هاوسه‌ر و دایك" چاویان لێده‌كرێت و پیاوه‌كانیش له‌ گشت ناوچه‌كه‌ به‌رێوبه‌ری‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یانن.

به‌ پێی‌ حوكمی‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌م ناوچه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت له‌ كارێك كه‌ ژن له‌ ناو ماڵدا ده‌یكات كه‌ڵكی‌ لێ وه‌رده‌گرێ‌. له‌ چاوپێداخشاندنێكی‌ توندتر، ژماریه‌ك له‌ پیاوان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه‌ كاركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵی ژن، شه‌رافه‌تیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. له‌م نێوانه‌دا لاینگه‌رانی‌ مافی‌ ژنان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام به‌ ژنان ئه‌م ئیزنه‌ دراوه‌ پێ به‌ پێی‌ پیاوان كار به‌كه‌ن و به‌ كاركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ، كارێگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر باردۆخی‌ ئابووری‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌بێت. به‌ گشتی‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵێن كه یاساكان له‌ ناو بنه‌ماڵه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراستدا پاوانخوازانه‌یه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ گشت پێشبینیه‌كان، داهاتی‌ پێكهاتوو له‌ فرۆشی‌ نه‌وت له‌ ده‌یه‌ی‌ 70دا، نه‌بوو به‌ هۆكاریه‌ك كه‌ پێی‌ ژنان بۆ ناو بازاری‌ كار بكرێته‌وه‌ و به‌دوای‌ كۆتایی‌ پێ هاتنی‌ ئه‌م ده‌وره‌یه‌ و به‌ په‌ره‌ ستاندنی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ ده‌یه‌ی‌ 90ی‌ زایینیدا، سیاسه‌تی‌ ئه‌م وڵاتانه‌ بۆ كز كردنه‌وه‌ی‌ كاری‌ ژنان به‌ره‌و پێش چوو. له‌م بابه‌تانه‌ ده‌توانین به‌ كۆچ كردنی‌ پیاوان بۆ وڵاتانی‌ خاوه‌ن نه‌وتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست ئاماژه‌ بكه‌ین، چونكه‌ به‌ كۆچ كردنی‌ پیاوان بۆ ئه‌م ناوچانه‌، كه‌رتی‌ كشت و كاڵ له‌م ناوچانه‌ به‌ ژنان به‌ستراوه‌.

به‌ پێی‌ ئه‌م راپۆرتانه‌ی‌ كه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌یه‌ی‌ 70ی‌ زایینی، رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ ژنان له‌ ئۆردۆن ته‌ناته‌ت 3%بوو، چونكه‌ هاتنی‌ هێزی‌ كاری‌ پیاوانی‌ عه‌ره‌ب و هێزی‌ كاری‌ ژنانی‌ باشووری‌ رۆژئاوای‌ ئاسیا به‌ری‌ به‌ هاتنی‌ ژنانی‌ ئۆردۆنی‌ بۆ ناو بازاری‌ كار گرت. له‌ كۆتایی‌ ده‌یه‌ی‌ 90، ئه‌م رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ به‌ زیاتر له‌ 5% گه‌یشت كه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ چالاكی‌ ئابووری‌، زۆر كه‌م بووه‌. به‌ڵام ئێستا و به‌ تێپه‌ربوونی‌ چه‌ند ساڵ و به‌دوای‌ په‌ره‌ستاندنی‌ بارودۆخی‌ پله‌ی‌ خوێنده‌واری‌ ژنان و به‌شداری‌ پیاوان له‌ به‌شه‌ تایبه‌تییه‌كان (سه‌باره‌ت به‌ سوودی‌ زیاتر)، ژنانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست پێیان خۆشه‌ له‌ به‌شی‌ ده‌وڵه‌تی‌، وه‌ك كارمه‌ندێك چالاكی‌ بكه‌ن و به‌شداری‌ ئه‌وان له‌ به‌شه‌ خسوسیه‌كان وه‌ك هوتێڵ، رێستورانت و كه‌رته‌كانی‌ تیجاری‌ كه‌متره‌. وێڕای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێ كه‌س هۆكاری‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ژنان له‌م جۆره‌ كارانه‌ به‌ داب و نه‌ریت و ئاڵۆزیه‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌ ده‌زانن و ده‌ڵێن: له‌م جۆره‌ كارانه‌، ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵس و كه‌وتنی‌ ژنان له‌گه‌ڵ پیاوانی‌ غه‌ریبه‌ به‌ كه‌مترین جێگای‌ خۆی‌ ده‌گات...!

ژنانی‌ سه‌ربه‌خۆش، له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست رووبه‌رووی‌ كێشه‌گه‌لێكی‌ گه‌وره‌ن. پێشبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ ژنان له‌ شیركه‌ته‌ بچوك و مامناوه‌ندیه‌كان له‌ میسر نزیكه‌ی‌ له‌ سه‌دا هه‌ژده‌ بێت. وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌وره‌ترین گه‌ڵاڵه‌ی‌ دانه‌وه‌ی‌ وامه‌ بچوكه‌كان و بێكاری‌ له‌ میسر ره‌چاو ده‌كرێت، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌م وامانه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن پیاوه‌كانن!...هه‌ر به‌م پێیه‌ له‌ سوریه‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 40هه‌زار وامی‌ كه‌م به‌ها به‌ بانكه‌كان دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام 17%ی‌ ئه‌م وامانه‌ به‌ ژنان دراوه‌. له‌ وڵاتانی‌ پاشایه‌تی‌ كه‌ندوای‌ فارس، ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. بۆ نمونه‌ له‌ عه‌ره‌بستان، ژنان مه‌جبوور بوون بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی كار (په‌روانه‌ی‌ كه‌سب) پیاوێك بۆ وه‌دا كه‌وتنی‌ كاروباری‌ ئیداری‌ سه‌رمایه‌گوزاریه‌كه‌یان دابین بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌مه‌، ژنانی‌ سعودی‌ ئاوایان پێ باشتر بوو كه‌ پول و پاره‌كه‌یان له‌ بانكه‌كان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری‌ دابنێن. ئه‌م كاره‌ی‌ ژنان بوو به‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ 30%ی‌ رێژه‌ی‌ حیسابه‌ بانكیه‌كان له‌ عه‌ره‌بستان به‌ ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ تۆمار بكرێت.

ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌توانێ‌ رۆڵی‌ ژنان له‌ ئابووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست په‌ره‌ پێبدات، به‌شداری‌ ره‌نگین تری‌ ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانییه‌. له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا، به‌شی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ گشت سه‌رمایه‌ گوزاری راسته‌وخۆی‌ ده‌ره‌كی‌ ته‌نانه‌ت 1% بووه‌. وێرای‌ گشت ئه‌م بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ كرا و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی‌ ته‌كنۆلۆژی‌، ژنانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناواست هه‌ر رۆژیه‌ك له‌ رابردوو له‌ مافی‌ مه‌ده‌نی‌ خۆیان ئاگادار ده‌بنه‌وه‌ و خوازیاری‌ وه‌دیهاتنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆیانن.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وڵاتانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوراست ناچارن بۆ به‌شداری‌ به‌هێزتر له‌ بازاره‌ تیجارییه‌كان، زۆرترین كه‌ڵك له‌ سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی‌ خۆیان وه‌رگرن و ئابووری‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پێداویستی‌ به‌ پول ئازاد بكه‌ن و ئه‌م كاره‌ش به‌ بێ‌ به‌شداری‌ ژنان له‌ گوڕه‌پانی‌ ئابووری‌ ئه‌م وڵاته‌ هیچ كاتێك وه‌دی‌ نایه‌.

+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم تیر 1387ساعت 2:56 PM  توسط ئه مجه د  | 

راپۆرتی ئێواره کۆڕێک بۆ لێکدانه وه‌ی کێشه ی ژنان و دیارده‌ی له‌ ش فرۆشی

 

image

ئێواره کۆڕێک بۆ لێکدانه وه ی کێشه بنچینه ییه کانی کۆ مه ڵگای کورده واری وتوێژینه وه له سه ر
 دیارده ی له ش فرۆشی له لایه ن سه نته  ری ژنانی کورد بۆبه ڕێز خاتوو خه ندان حه مه جه زا سازکرا.
      ''  من هه میشه ده ستی ناز و ووره به رزیم به باڵای شۆڕشدا ده هێنا، به ڵام تۆئێستا  ده ستی  دڕت به باڵای خوێناوێمدادهێنی."

ڕۆژی شه ممه ڕیکه وتی07-06-2008 کات ژمێری چوارونیوی پاش نیوه ڕۆ سه نته ری ژنانی کورد له کۆ ڵن کۆڕیکی بۆ
به رێزخه ندان حه مه جه زاسازکرد.
له سه ره تادا به رنامه که به ڕاگرتنی ده قیقه ییک بێده نگی بۆ ڕێزلێنان بۆگیانی پاکی قوربانیان ده ستی پێ کرد.
بێده نگیه که به خوێندنه وه ی پارچه په خشانێک شکا وپاشان خاتوو خه ندان به ووته کانی خۆی کۆڕه که ی ڕازانده وه.
ناوه رۆکی ووته کانی خه ندان خان بریتی بوو له:
 _پێناسه ی له ش فرۆشی
_توێژینه وه یه کی کۆمه ڵایه تی سه بارت به دیارده ی له شفرۆشی وبازرگانی به چه سته ی ژنانه وه له کۆمه ڵگای کوردستاندا.
_هۆکاره کانی له ش فرۆشی له کوردستان
_قۆناغه کانی له ش فرۆشی
_به شێوه ییکی گشتی باری گوزه رانی ژنان له ڕووی یاسایی وکه لتووری وکۆمه ڵایه تی ،به تایبه ت ژنانی گرتووخانه .
_پێشنیاره کان بۆچاره سه رکردنی ئه م گرفته .
_بانگه وازێیک بۆ کۆ کردنه وه ی یارمه تی بۆئاسان کردنی باری ودۆخی ژیانی ژنانی گرتووخانه .
له کۆتاییدا به به شی پرسیارو وه ڵام به رنامه که به سه رکه وتوویی کۆتایی پێ هات .
بۆ بیر هێنانه وه ی ووته کانی به ڕێزخه ندان خان که له سه ره تای کتێبی " ئوقیانووسێک له تاوان " نوسیویه تی :
ئه م به رنامه یه پێشکه شه به .......
         هه موو (س)ه کان...(ع)ه کان...(خ)‌ه کان وهه موو ئه وانه ی بوونه ته قوربانی وبه رده وام
         ده بنه قوربانی بازاڕوشه ڕانگێزیه کانی مرۆڤ و دواکه وتوویی ئه و که لتوور و یاسانه ی
        هێشتا نه یان توانیوه بۆ مرۆڤایه تی ده سته مۆ ببن...
سه نته ری ژنانی کورد له کۆ ڵن – ئاڵمانیا   13- 06 – 2008


                
        


 
+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و ششم خرداد 1387ساعت 5:42 PM  توسط ئه مجه د  | 

+ نوشته شده در  سه شنبه بیست و یکم خرداد 1387ساعت 5:33 PM  توسط ئه مجه د  | 

31جوزه ردان

+ نوشته شده در  جمعه هفدهم خرداد 1387ساعت 1:23 PM  توسط ئه مجه د  | 

كۆبونه‌وه‌ی گشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمان به‌ رێوه‌ چوو

... كۆبونه‌وه‌ی نۆێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه‌كانی نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ ئه‌مجاره‌ له‌ شاری كۆڵن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمان گیرا. ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ له‌ ڕۆژه‌كانی 24 و 25 ی مانگی مه‌ی به‌رێوه‌ چوو و تێدا زیاتر له‌ پازده‌ رێكخراو له‌ نۆینه‌رانی كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، توركمه‌ن و تورك به‌شداریان هه‌بوو. نۆێنه‌ری رێكخراوی "بزوتنه‌وه‌ی فێدراڵ دێموكراتیكی ئازه‌ربایجان "یش وه‌كو میوان بانگهێشت كرابوو. .. 

+ نوشته شده در  دوشنبه سیزدهم خرداد 1387ساعت 0:22 AM  توسط ئه مجه د  | 

به‌ پێی ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌ی له‌ كرمانشان به‌ده‌ستمان گه‌یشت‌

: به‌ پێی ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌ی له‌ كرمانشان به‌ده‌ستمان گه‌یشت‌  ووه‌، یه‌كێك له‌ شونه‌واره‌ هه‌ره‌كۆن و گه‌شتیاری له‌ كرمانشان مه‌ترسی له‌ ده‌ست دانی گه‌شتیارانی خۆیه‌تی. نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ شوێنی مه‌به‌ست بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گه‌شتیاره‌كانی ساڵانه‌ كه‌م ببێته‌وه‌.
 شۆنه‌واری بیستون كه‌ یه‌كێك له‌و شونه‌واره‌ گه‌شتیاری جێهانیه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ لیستی شونه‌واره‌ جیهانێكان ناونوس كراوه‌ و هه‌شته‌مین شونه‌واری جێهانی گه‌شتیاریه‌ كه‌ ده‌توانی ببیته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و لاوانی بێكاری ئه‌و شاره‌.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی گه‌شتیاری و شوێنه‌ دێرینه‌كان هێچ بایه‌خێكی پێنادرێ و ئه‌شكه‌وتی قۆرێ قه‌ڵا و تاق بۆستان له‌ ژێر ئه‌و مه‌ترسێیه‌دان. خه‌ڵكێش نارازێن له‌ سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌یه‌وه‌.

+ نوشته شده در  شنبه چهارم خرداد 1387ساعت 4:13 PM  توسط ئه مجه د  | 

داخستی سنووره‌ بازرگانێكانی ئێران

: له‌ ماوه‌ی داخستی سنووره‌ بازرگانێكانی ئێران له‌سه‌ر باشووری كوردستان، پارێزگای كرمانشان 161 میلیون دولار زیانی لێكه‌وتووه‌، ئه‌و زیانه‌ مادیه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر نه‌ناردنی كه‌ل و په‌ل بۆ خاكی ئێراق و باشووری كوردستانه‌.
موحسین مسته‌فایی به‌رپرسی ته‌واوی گمركی پارێزگای كرمانشان له‌ رایگه‌ندراوێك دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئێران زۆر زیانی له‌ داخستنی سنوور پێكه‌وتووه‌.
به‌دوای گرتنی محمودی فه‌رهادی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا ئێران سنووره‌كانی خۆی به‌ سه‌ر باشووری كوردستان داخست. هه‌ر ئه‌وش بو هۆی زیانی زۆری بازرگانی له‌ر سه‌ر هه‌ردوولا. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش پێ ده‌چێت سبه‌ی سنووره‌ بازرگانێكان له‌ سه‌ر باشووری كوردستان بكرێته‌وه‌.

+ نوشته شده در  شنبه چهارم خرداد 1387ساعت 4:1 PM  توسط ئه مجه د  | 

گه‌وره‌ نووسه‌ر كورد " محه‌مه‌د ئۆزۆن" كۆچی دوایی كرد

 

محه‌مه‌د ئۆزۆن نووسه‌ری ناوداری كورد به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌گه‌لی ده‌ژی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، كاتژمێر 12 نێوه‌ڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ دیجله‌ له‌ شاری ئامه‌د كۆچی دوای كرد.

محه‌مه‌د ئۆزۆن ساڵان بوو كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هاتبوو و له‌ كۆتایی دا به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشی كۆچی دوای كرد.

پاش كۆچی ئه‌و نووسه‌ری گه‌وره‌ به‌هه‌زاران هاوڵاتی كورد له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌ بوون تا له‌ رێوره‌سمێكی به‌شكۆ دا ته‌رمی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌ به‌خاك بسپێرن.

+ نوشته شده در  شنبه چهارم خرداد 1387ساعت 1:28 AM  توسط ئه مجه د  | 

ئه‌ر‌دۆغان: ئاماده‌ین هێرش بكه‌ینه‌سه‌ر پ.ك.ك

                                      یه‌ده‌ک نیوز: ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا جارێكی ئاماده‌بوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر پ.ك.ك راگه‌یاند و له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش داكۆكی كرد.ناوبراو وتی: وڵاته‌كه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆم مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێ له‌ كاتی دیاریكراو دا كاری جێبه‌جێ كردنی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌سپێده‌كات.

له‌هه‌مان كاتدا عه‌بدۆلكه‌ریم خه‌له‌ف سه‌رۆكی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی نه‌ته‌وه‌یی وه‌زاره‌تی وڵاتی ئێراق له‌ كۆنفراسێك دا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ وڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ئیزنی به‌زاندنی سنوره‌كانی نادات.

دوابه‌دوای ئه‌و قسانه‌ وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ ئامریكا پاڵپشتی خۆی له‌ توركیا بۆم مه‌به‌سته‌ راده‌گه‌یه‌نێ و وتی كه‌ ده‌بێ توركیا زۆرتر له‌ پێش هاوكاریمان بكات بۆئه‌وه‌ی دژ به‌ تیرۆریزم شه‌ڕبكه‌ین.

 

 

+ نوشته شده در  شنبه چهارم خرداد 1387ساعت 1:22 AM  توسط ئه مجه د  | 

یه‌ده‌ک نیوز تایبه‌ت

: پاش ماوه‌یه‌ک که‌ به‌سه‌ر دۆخی نائه‌منی شاری روانسه‌ر و ده‌وروبه‌ر داتێده‌په‌ڕێت، له‌ تاکتیکێکی نوێ دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئه‌منی پارێزگای کرماشان، دوو هێزی تایبه‌تی شاره‌کانی سومار و قه‌سری شیرینی ره‌وانه‌ی شاری روانسه‌ر کرد، ئه‌م هێزانه‌ که‌ زۆرتر تێکه‌ڵی کاروباری گۆمرۆکن چاودێری سه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ وده‌وروبه‌ری ده‌سپێکرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی هه‌واڵنێره‌مان پێ ی گه‌یاندوین ئه‌م هێزانه‌ بازگه‌ و باره‌گایه‌کی تایبه‌ت و دیارییان نییه‌، کاروباری ئه‌م هێزه‌ وێڕای سه‌رکوتی هه‌ر جوڵه‌یه‌ک له‌ ناوچه‌که‌دا به‌رپرسایه‌تی ده‌ست به‌رسرا گرتنی که‌ل و په‌لی قاچاخیشیان له‌ئه‌ستۆ دایه‌ به‌ پێ ی هه‌واڵه‌که‌ پاش ده‌ست به‌سه‌را گرتنی که‌ل و په‌لی قاچاخ له‌ دادگاییه‌کی ئازاد دا و له‌هه‌مان کات بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی که‌ل و په‌لی قاچاخ و که‌سانی په‌یوه‌ندی دار پێکه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دری و جێبه‌جێ ده‌کرێ ، کاروباری ئه‌م هێزه‌ و ئێنسیاتیڤی کارییان جوغرافیاییه‌کی دیاریکراوی نییه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م تاکتیکه‌ پاش ئه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ که‌ بازگه‌ی رێگای نێوان کامێران وروانسه‌ر پاش هێرشێک  له‌ لایه‌ن هێزێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ کۆ کراوه‌.

+ نوشته شده در  شنبه چهارم خرداد 1387ساعت 1:19 AM  توسط ئه مجه د  | 

 

 کاک فواد

 image:Foad Mostafa Soltani.jpg

+ نوشته شده در  پنجشنبه دوم خرداد 1387ساعت 3:1 AM  توسط ئه مجه د  | 

+ نوشته شده در  پنجشنبه دوم خرداد 1387ساعت 2:36 AM  توسط ئه مجه د  | 

هه‌ژاری‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێران

 

سووسه‌ن ئیسماعیلییه‌كێك له‌و كێشانه‌ی‌ ئه‌مرۆكه‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێرانی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ته‌نیوه‌ته‌وه‌ كێشه‌ی‌ هه‌ژارییه‌. له‌ كه‌س شاراوه‌ نییه‌ ئه‌مرۆكه‌ هه‌ژاری‌ و فه‌قر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا شه‌پۆل ده‌دا و به‌شی زۆری‌ كۆمه‌ڵگا له‌ فه‌قر و ده‌ست ته‌نگی‌دا ده‌ژین و به‌شێكی‌ كه‌می‌ كۆمه‌ڵگاش له‌و په‌ڕی‌ ناز و نێعمه‌تدا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ وای‌ كردووه‌ كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ چینایه‌تی‌ بكه‌وێته‌ ناو كۆمه‌ڵگای‌ ئێران. ده‌سته‌یه‌ك ده‌ست ده‌گرن به‌ سه‌ر سه‌رمایه‌ی‌ وڵاتدا و ده‌سته‌یه‌كی‌ تریش سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك به‌ ئه‌سته‌م ده‌توانن نانی‌ مه‌مره‌و مه‌ژی‌ په‌یدا بكه‌ن.

 ده‌كرێ‌ كۆمه‌ڵگا به‌ 3چین دابه‌ش بکریت، بۆرژوا یان سه‌رمایه‌داری‌ گه‌وره‌و به‌ ده‌سه‌ڵات، چینی‌ مامناوه‌ند و چینی‌ هه‌ژار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ‌ چاو له‌ ئاستی‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێران بكه‌ین ئێمه‌ ده‌بینین به‌و هێڵه‌ به‌رزه‌ هه‌ژارییه‌ی‌ دیاری‌ كراوه‌، 500 هه‌زار تمه‌ن له‌ مانگدا خه‌ریكه‌ چینی‌ مامناوه‌ند ده‌توێته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌چنه‌ ریزی‌ چینی‌ هه‌ژار و كه‌م داهاتی‌ كۆمه‌ڵگاوه‌. لێره‌دایه‌ له‌وه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ دوو به‌شی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پۆلین به‌ندی‌ بكرێ، هه‌ر چه‌ن ره‌نگه‌ نه‌كرێ‌ له‌ باری‌ كۆمه‌ڵناسییه‌وه‌ باس له‌ توانه‌وه‌ی‌ چینی‌ مامناوه‌ند بكرێت به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێراندا ده‌بیندرێ‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ توانه‌وه‌ی‌ چینی‌ دووهه‌م یان لانێكه‌م له‌ باری‌ هێره‌مییه‌وه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌یی ئه‌م چینه‌و له‌ به‌رامبه‌ردا زیاد بوونی‌ رێژه‌ی‌ چینی‌ هه‌ژار و كه‌م داهات. به‌ پێی ئه‌و هێڵه‌ هه‌ژارییه‌ی‌ كه‌ دیاری‌ كراوه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌تیش كه‌ له‌ شوێنه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان خه‌ریكی‌ كار كردنن ده‌كه‌ونه‌ چینی‌ سێهه‌مه‌وه‌و ئه‌وان سه‌ره‌ڕای‌ كار و هه‌وڵدان زۆر ئه‌سته‌م ده‌توانن بژیوی  ژیانیان دابین بكه‌ن.

له‌ لایه‌كی‌تره‌وه‌ به‌ پێی به‌راورده‌ جیهانییه‌كان ئێران به‌ هاڵاوسانی‌ زیاتر له‌ 19%له‌ ناو 180 وڵاتی‌ جیهانیدا له‌ پله‌ی‌ 175ه‌مدایه‌ و ته‌نیا چوار وڵاتی‌ زیمبابۆوه‌، گینه‌، ئێریتره‌ و سۆماڵی‌ باری‌ هه‌ڵاوسانی‌ ئابووریان له‌ ئێران خراپتره‌. ته‌نانه‌ت وڵاتانێكی‌ جه‌نگ لێدراوی‌ وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان له‌ باری‌ هه‌ڵاوسانی‌ ئابوورییه‌وه‌ بارودۆخییان له‌ ئێران باشتره‌.بێگومان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م دابه‌زینه‌ ئابوورییه‌ له‌ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی‌ ئابووری و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌.

له‌ باری‌ سیاسه‌تی‌ ئابوورییه‌وه‌، ده‌توانین بڵێین تا ئێستا سیاسه‌تێكی‌ ئابووری‌ روون و ئاشكرا و گونجاو كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابێ نابیندرێ‌. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی‌ زۆر جار به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان دانیان به‌ نه‌بوونی‌ سیسته‌می‌ ئابووری‌ كۆنكرێت و دیاریكراودا ناوه‌، له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئابووری‌ ئێران له‌ ده‌ست تاقمێكی‌ دیاریكراودایه‌. به‌ واتایه‌كی‌تر گه‌نده‌ڵی‌ ئابووری‌ سه‌رتاپێی ئه‌م رژیمه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌. له‌ هه‌موو وڵاتێك هه‌نارده‌و هاورده‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ كاناڵێكی‌ دیاریكراوه‌وه‌ تێپه‌ڕده‌بێ‌ و سۆبسید یان باجی‌ به‌ پێی سیسته‌مێكی‌ دیاریكراو ده‌خرێته‌ سه‌ر. به‌ڵام له‌ ئێران به‌شێك له‌ ئاغازاده‌كان یان ئۆرگانێكی‌ نیزامی‌ وه‌ك سپا، له‌ به‌نده‌ره‌كان سه‌نته‌ری‌ هه‌نارده‌و هاورده‌ داده‌مه‌زرێنن و كه‌سیش ناتوانێ‌ لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكات. رانت خواری‌ باو كه‌ سه‌رتاپای‌ سیسته‌می‌ ئابووری‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ هه‌موو بونیاده‌ ئابوورییه‌كانی‌ وڵاتی‌ تووشی رووخان كردووه‌.

له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامیش سیاسه‌تێك بووه‌ كه‌ بووه‌ به‌ هۆی‌ به‌ په‌راوێز كه‌وتنی‌ ئه‌م رژیمه‌ له‌ ئاستی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له‌ لایه‌كه‌وه‌ رژیم رژیم ساڵانه‌ به‌ میلیۆن دۆلار سه‌رفی یارمه‌تی‌دان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ جیهان، هه‌ر له‌ حیزبوڵای‌ لوبنانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ عێراق.

هه‌روه‌ها ئه‌م رژیمه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گوشاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ر سووره‌ له‌ سه‌ر سیاسه‌تی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم و دوا به‌ دوای‌ ئه‌وه‌ش گه‌یشتن به‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ بووه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ نێونه‌توه‌یی جیهانی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌و له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ش سێ‌ بڕیارنامه‌ی‌ 1737، 1747، و 1803 دژ به‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ په‌سه‌ند بكرێت، په‌سه‌ند كردنی‌ ئه‌م سێ‌ بڕیارنامه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیه‌ له‌ باری‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ ئابووری‌ ئێران رۆژ له‌ گه‌ڵ رۆژ روو به‌ خراپ بوون بچێ‌.

لێره‌دا ئه‌وه‌ دێنینه‌وه‌ یاد كه‌ ئه‌حمه‌دی‌ نژاد له‌ سه‌ره‌تای‌ به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی‌ باسی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان له‌ ئێران داده‌به‌زێنی‌ بۆ 1 ره‌قه‌می‌، به‌ڵام دیتمان له‌13 له‌ سه‌دی‌ سه‌رده‌می‌ به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نژاده‌وه‌ ئێستا رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان گه‌یشتوه‌ به‌ زیاتر له‌19 له‌ سه‌د و ته‌نانه‌ت له‌ چه‌ن شوێن له‌ بڵاوكراوه‌ ناوخۆییه‌كاندا باس له‌ رێژه‌ی‌ 21 له‌ سه‌د كراوه‌.

به‌ هۆی‌ ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی‌ رژیمه‌وه‌یه‌ كه‌ ژێرخانی‌ ئابووری‌ ئێران ته‌واو داته‌پاوه‌، هه‌ژاری‌ و فه‌قر ته‌نگی‌ به‌ وڵات چنیوه‌و زۆر دیارده‌ش به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی‌ سه‌ندوه‌. به‌ڵام به‌رپرسانی‌ رژیم و ده‌ورووبه‌ره‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ مێشی میوانیان نه‌بێت ناتوانن ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ هه‌ژاریه‌ ببینن له‌ ئێران، تا ئه‌و جێگه‌ی‌ جه‌نابی‌ خامنه‌یی رێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ چوونیدا بۆ شاری‌ شیراز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ئامارانه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ ده‌درێ‌ راست نییه‌و هه‌وڵدانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ روحییه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئێران دابه‌زێنن. جه‌نابی‌ خامنه‌یی له‌ ئاستی‌ هه‌ژاری‌ له‌ ئێران بێ ئاگایه‌. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوی‌ به‌ رووی‌ هه‌ژاریدا بكرێته‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ كۆشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بێته‌ ده‌رو شه‌قامه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا ببینێ‌. بیبینێ‌ كه‌ چۆن هه‌ژاری‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگای‌ ته‌نیوه‌ته‌وه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ دایك و كچێك له‌ شاری‌ مشكین شه‌هر له‌ هه‌ژاریدا خۆیان ده‌كوژن، یان له‌ كرماشان باوكێك خۆی‌ و مناڵه‌كانی‌ له‌ به‌ر هه‌ژاری‌ ده‌كوژێ‌.

 

+ نوشته شده در  پنجشنبه دوم خرداد 1387ساعت 2:30 AM  توسط ئه مجه د  | 

پێكهاته‌ی نادێمۆكراتیك‌وپارادۆكسیكاڵی ده‌وڵه‌ت له‌ ئێران

 

 

 

گــوڵــبــاخ بــه‌هــرامــی

بێگومان گرنگترین فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵات، مه‌شروعییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌‌و ده‌سكه‌وته‌ دواییه‌كانییه‌تی. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مسۆگه‌ر ده‌بێت كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و گرووپه‌ سیاسییه‌كان به‌ روانگه‌یه‌كی ره‌زامه‌ندانه‌وه‌ چاو له‌پراتیكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته‌ بكه‌ن. مه‌شروعییه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانه‌دا ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی دێمۆكراسی نێو كۆمه‌ڵگا بێت. له‌م نێوه‌دا دێمۆكراسی رادیكاڵ به‌ستێن بۆ شێوه‌ حكومه‌تدارییه‌ك خۆش ده‌كات كه‌ له‌ پێناو له‌ناوبردنی بێ عه‌داڵه‌تی، قه‌یرانی كۆمه‌ڵگا، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، دیكتاتۆری و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و به‌رابه‌ر كه‌ مافی هه‌موولایه‌كی تێدا بپارێزرێت هه‌وڵی گۆڕان ده‌دات

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 10:44 PM  توسط ئه مجه د  | 

وتاری هاوڕێ ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌وه‌

لـــــه‌یادی شه‌هیدان کۆمه‌ڵه‌

رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ‌

لێره‌وه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیانی رابه‌ر دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی و كاك سدیقی كه‌مانگه‌رو گیانبه‌خت كردوانی گوردانی شوان و پۆلێك شه‌هیدی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ سڵاوی خۆم و هه‌موو هاوڕێیانی كومیته‌ی ناوه‌ندیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
هه‌موان ده‌زانن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ خاوه‌نی مێژوویه‌كی خه‌باتكارانه‌ی ده‌یان ساڵه‌و پڕ له‌ سه‌روه‌ری وئه‌زموونه‌و هه‌زاران هاوڕێی و خه‌باتكاری رێگای رزگاری له‌ پێناو بیرو باوه‌ڕو ئامانجه‌كانیدا شه‌هید بوون.

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 10:32 PM  توسط ئه مجه د  | 

سپای پاسداران له‌ لیسی تیرۆریستانی جیهاندا‌

 

سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئامریكا‌و به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی وتارێكی ئایدۆلۆژیك وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی هاتنه‌ سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد بوونه‌ باس‌و خواسی هه‌موو میدیاكانی جیهان. وتاره‌كه‌ی ئامۆژگاریاویه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ وڵاته‌ بوو كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌شێكن له‌ 40%ه‌ خه‌ڵكه‌ بێئایینه‌كه‌ی جیهان كه‌ په‌یڕه‌وی هیچ ئایینێك نین. هه‌رله‌و ساڵه‌دا گرتنی كۆنفرانسێ بۆ به‌ ئه‌فسانه‌ ناسینی هۆلۆكاست له‌راستیدا به‌شێكی دیكه‌ له‌ گاڵته‌جارپێكردن به‌ جیهانیان بوو كه‌ كه‌وته‌ به‌ر پلاری ره‌خنه‌‌و مه‌حكومكردن.

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 9:52 PM  توسط ئه مجه د  | 

سه‌ردانی شاندی کۆمه‌له‌ بۆ ده‌فته‌ری سیاسی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران

image

 

شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌له‌ سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدکای کرد و له‌ لایه‌ن سکرتێری گشتی حدکا به‌رێز مسته‌فا هیجری و هه‌یئه‌تی هاورێی پێشوازی لێ کرا.
به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ری حدکا دوو وه‌ڤد له‌ فه‌زایه‌كی گه‌رم‌و سه‌میمی‌دا سه‌ره‌تا هه‌ل‌ومه‌رجی ناوچه‌‌و ئێران به‌گشتیی‌و كوردستان
به‌تایبه‌تیی‌یان لێكدرایه‌وه‌. له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌كانی پێوه‌ندی‌دار به‌ ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و حیزبه‌ سیاسی‌یه‌كانی كوردستان‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوولا خرایه‌ به‌ر باس‌و له‌ سه‌ر تێكۆشان له‌ رێگای هه‌رچی زیاتر لێك نزیك خستنه‌وه‌ی هێزه‌ دێموكرات‌و پێشكه‌وتووخوازه‌كانی ئێران، پێداگیریی كرایه‌وه‌.
دوو وه‌ڤد پاش ئاڵ‌‌وگۆڕی بیروڕاكان، له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌ سه‌ر
دۆستایه‌تی‌و هاوكاریی هه‌رچی زیاتری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پێیان داگرته‌وه‌

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 9:43 PM  توسط ئه مجه د  | 

به‌شداری وه‌فدیکی کۆمه‌ڵه‌ له‌کۆنگره‌ی دوهه‌می بزوتنه‌وهی دێموکراتیکی یارسان له ستۆکهوڵم پایته‌ختی س

... هاوڕی زاگروسی خوسره‌وی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه وت‌یه‌کی پیشکیش کرد که له ڵایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه‌ به‌گه‌رمی وه‌رگیرا، وه‌فدی کۆمه‌ڵه‌ دوای ڕاگه‌یاندنی پشوی نیوه‌رو له‌نیو گه‌رم و گوری میوانداراندا به‌ری کران

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 9:34 PM  توسط ئه مجه د  | 

چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی سزای ئیعدام له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی

ئـاسـۆی رۆژهــه‌ڵات

هه‌واڵنێرییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زایینیه‌وه‌، واته‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008ه‌وه‌ زیاتر له‌ 59 كه‌س له‌ سێداره‌دراون. له‌لایه‌كیتره‌وه‌‌و به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی 2007دا ژماره‌ی له‌ سێداره‌دراوان 298 كه‌س بووه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و ئامارانه‌یه‌ كه‌ به‌شیۆه‌ی فه‌رمی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌‌و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه‌ رێژه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بێت كه‌ رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی مرۆڤه‌وه‌ لێی ئاگادارن.

+ نوشته شده در  دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 1:58 AM  توسط ئه مجه د  | 

سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی كوژرانی كاوه‌ عه‌زیزپوور لاوی تێكۆشه‌ری كورد له‌ مهاباد

كاوه‌ عه‌زیز پوور
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، رۆژی هه‌ینی 16-5-2008، لاوێكی تێكۆشه‌ری كورد به‌ ناوی كاوه‌ عزیزپوور ته‌مه‌ن 25 ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی دریازێی ناوچه‌ی مهاباد كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌ تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌رو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و مهاباد له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارادا بوو، له‌ بیمارستانی شاری مهاباد به‌داخه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. كاوه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ هۆی خراپی باری جه‌سته‌یی و گوشاری ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ بیمارستانی مهاباد له‌ ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدا بووه‌.
دریژه‌ .. PDF
+ نوشته شده در  شنبه بیست و هشتم اردیبهشت 1387ساعت 10:20 PM  توسط ئه مجه د  | 

چالاكوانی خوێندكاریی كورد فه‌رشادی دوستی پور جارێكی تر قۆڵبه‌ست كرا

رێنێسانس نیوز، كه‌سانی نه‌ناسروا به‌ جل و به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بن، چالاكوانی خوێندكاریی كورد "فه‌رشاد دوستی پور"یان له‌ شاری "ئیوان غه‌رب"ی پارێزگای ئیلام (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) قۆڵبه‌ست كردوه‌ و بۆ شوێنێكی نادیاریان بردوه‌.


 فه‌رشاد دوستی پور هه‌واڵی رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می ئه‌م شاره‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كوژران و بریندار بوونی چه‌ندین كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.


به‌ پێی ماڵپه‌ری راگه‌یاندنی "انسانیت" سه‌ر به‌ "رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان" كه‌سانێك به‌ جل و به‌رگی مه‌ده‌نی دوێنێ هه‌ینی فه‌رشاد دوستی پوریان له‌ شه‌قامێكی شاری ئیوانی غه‌رب قۆڵبه‌ست كرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردیان.


به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هێشتا دیار نییه‌ ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رشاد دوستی پوریان گرته‌وه‌ سه‌ر به‌ چ ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی ئێرانن، به‌ڵام پێده‌چێ له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منیی- سه‌ربازییه‌وه‌ قۆڵبه‌ست كرابێت.


له‌ ئێران سوپای پاسداران و رێكخراوی "به‌سیج"ی سه‌ر به‌م سوپایه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئه‌منی- سه‌ربازی ناوی لێده‌برێت.
بنه‌ماڵه‌ی فه‌رشاد گوتوویانه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یان نه‌خۆشه‌ دوێنێ به‌ته‌ما بووه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكات.


ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كه‌ هاوڵاتیانی شاری ئه‌یوانی غه‌رب بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كانی خولی دووه‌می ئه‌م شاره‌ رژابوونه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان، فه‌رشاد دوستی پور یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ بوو هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و رووداوه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌گه‌یانده‌ میدیاكان و هه‌ر ئه‌وكات له‌ گه‌ڵ زۆرێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووێژی ئه‌نجامدا.


دوستی پور ساڵی پاریش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ میتینگێكی زانكۆی تاران ( به‌ بۆنه‌ی رۆژی خوێندكار له‌ ئێران) وتاری پێشكه‌ش كردبوو، ماوه‌ی زیاتر له‌ 55 رۆژ خرایه‌ به‌ندیخانه‌ و دواتر به‌ بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌ن ئازاد كرا.


خانه‌واده‌ی فه‌رشاد دوستی پور نیگه‌رانی حاڵی كوڕه‌كه‌یانن و نازانن له‌ چ شوێنێك به‌ند كراوه‌.

 

+ نوشته شده در  شنبه بیست و هشتم اردیبهشت 1387ساعت 10:17 PM  توسط ئه مجه د  |